نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووى له‌ دابه‌زین كرد

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووى له‌ دابه‌زین كرد و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 68 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7 ی نیسانى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 67 دۆلار و 11 سه‌نته‌.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 62 دۆلار و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان پاش ئه‌وه‌دێت، به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو رێكه‌وتى 5 ى 4 ى 2018، له‌ سه‌رو 68 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.