ڕێكخراوی خۆراكو كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات: بەكاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی دانەوێڵەو شیرەمەنییەكان، نرخی خۆراك بەرزبۆتەوە، پێشبینی ئەوەش دەكات بەرهەمهێنانی دانەوێڵە كەم ببێتەوە.
پێنوێنی (فاو) كە مانگانە پێوانەی گۆڕانكارییەكانی نرخی سەبەتەی خۆراك دەكات لە دانەوێڵەو ڕۆنی ڕووەكیو بەرهەمەكانی شیرەمەنیو گۆشتو شەكر، لەمانگی ئاداردا 172 پۆینت 8 خاڵی تۆماركردووە، كە بەراورد بەمانگی شوبات بەڕێژەی لەسەدا یەك پۆینت یەك بەرزبۆتەوە.
هاوكات ڕێكخراوی فاو لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە: هەرچەندە لەمانگی ئاداردا نرخی شەكرو بەشی هەرە زۆری ڕۆنە ڕووەكیەكان دابەزیووە، بەڵام نرخی گەنمەشامیو گەنمو بەرهەمەكانی شیر بەڕێژەیەكی زۆرتر بەرزبۆتەوەو بەوهۆیەشەوە تێكڕای نرخی خۆراك بەرزبۆتەوە.
لەبارەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەشەوە رایگەیاندوە: لەساڵی 2017دا 2 ملیارو 646 ملیۆن تۆن دانەوێڵە بەرهەمهێنراوە كە 33 ملیۆن تۆنی لەساڵی 2016 زیاتر بووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت بەرهەمهێنانی گەنمەشامیو گەنم لەساڵی 2018دا بەڕێژەی لەسەدا یەك كەم ببێتەوە.