تا دێت لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌های خۆی زیاتر له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته‌وه سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێ، نرخیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و بەهای خۆراكیش بەرز بووەتەوە.
ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 406 لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 497 لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
شاره‌زایانی ئابووریی توركیا، هۆكاری له‌ده‌ستدانی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلار بۆ ئه‌و ناكۆكییه ئابوورییه ده‌گێرنه‌وه كه له نێوان ئه‌مریكا و چیندا رووی داوه. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كه‌ن لیره‌ی توركی به‌های زیاتر دابه‌زێت.
دوای ئه‌وه‌ی لیره‌ی توركی به‌های خۆی له‌ده‌ست دا، نرخی گۆشتی سوور له توركیا 5% زیادی كردووه، هه‌روه‌ها شیریش 8% زیادی كردووه.
هاووڵاتیانی توركیا زۆر نیگه‌رانن به‌وه‌ی پاره‌كه‌یان به‌های خۆی له‌ده‌ست داوه، چونكه چه‌نده پاره‌كه‌یان بێ نرخ بێت، بڕی سو‌و زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هه‌ر تاكێكی توركیا ده‌بێت.