چین دژی ئه‌مریكا سكالاَیه‌ك پێشكه‌سی رێكخراوی بازرگانیی جیهانیی ده‌كات


حكوومه‌تی په‌كین به‌هۆی رێكاره‌ گومرگییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، سكالاَیه‌ك پێشكه‌سی رێكخراوی بازرگانیی جیهانیی ده‌كات. 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی بازرگانیی جیهانییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ دوای ئه‌و سكالاَیه‌ی كه‌ چین پێشكه‌شیكردووه‌ میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌. 

حكوومه‌تی په‌كین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ پلانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ زیادكردنی باجی گومرگ به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 له‌سه‌ر 1300 به‌رهه‌می چینی كه‌ به‌هاكه‌یان 50 ملیار دۆلاره‌، یاساكانی رێكخراوی بازرگانی جیهانیی پێشێل كردووه‌ و داوایكردووه‌ رێكخراوه‌كه‌ نێوه‌ندگیری له‌ نێوان هه‌ردوولادا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.

سكالاَكه‌ی چین له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌و ولاَته‌ رایگه‌یاند نایانه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ بكه‌ونه‌ شه‌ڕی ئابووری و بازرگانیه‌وه‌.