فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئاشكراى كرد كه بڕیاره ئەمڕۆ هه‌ینى گه‌شتى نێوده‌وڵه‌تى له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ست پێبكاته‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى هاتووه “هێڵی ئاسمانی عێراق خشته‌یه‌كى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه كه له ئەمڕۆوە گه‌شته‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیاره ئەمڕۆ هه‌ینى، 6 / 4 / 2018 گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ دوبه‌ى ئه‌نجام بدرێت.