“خۆ نەیانكڕیوین” نوێترین بەرهەمی شانۆی “تیپی شانۆیی پێشڕەوی كوردی”یە، كە بە شێوەیەكی كۆمیدی و تەنزئامێز كاری تێدا كراوە و باس لە ئێستای بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەكات لە هەرێمی كوردستاندا
شانۆییەكە لە 15ی ئەم مانگەو رۆژانی دوایی دەستكراوە بە نمایشكردنی و ئێواران كاتژمێر 7:00لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی، بلیتیش لە سەهۆڵەكە و هەمان هۆڵیش دەفرۆشرێت.
شانۆیكە لە نوسینی لینین ئەلرەملی-یە و،د.شێركۆ عەبدوڵا كاری ئێراندن و ئێستاندن(بەكوردی كردن)ی بۆ ئەنجامداوە،كاری دەهێنانی لەلایەن ئازادی حەمە بچكۆل-ەوە بۆ ئەنجامدراوە و هەریەكە لە مستەفا ئەحمەد- هەردی قەرەداغی – شەهێن جەمال- كریم صاڵەح-دڵسۆز عوسمان –عەبدوڵا حەمە صاڵەح-دێنێ بەكر- سان سەرهەنگ- ئازاد حەمە بچكۆل،رۆڵی تێدا دەبینن
هەروەها هەریەكە لە دلاوەر سۆفی وەك بەڕێوەبەری بەرهەم و جەمیل ئەحمەد وەك بەڕێوەبەری شانۆ كاریان تێدا كردوە و كاری روناكی و میوزیكیشی لەلایەن دیدار بەكرەوە بۆ ئەنجامدراوە.