فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند لەمەودوا هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردن هەفتانە دوو گەشت بۆ سلێمانی ئەنجام دەدات.
بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند به پێی ئهو خشتهیهی که لهلایهن هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردنهوه بۆیان نێردراوه، لە رۆژی 4ی ئەم مانگەوە گەشتەكانیان بۆ سلێمانی رێكخستۆتەوە.
ئەوەشیخستەڕوو كە بەپێی خشتەكە هەفتانە هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردن دوو گەشت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدات.
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە قەدەغەكردنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لەسەر فڕۆكەخانەكانی كوردستان هەڵگیرا، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی وردە وردە دەستیانكردووە بە رێكخستنەوەی خشتەی گەشتەكانیان بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.