وەزارەتی بازرگانی عیراق چەند گرێبەستێكی نوێ بۆ دابینكردنی یەكەكانی ناو كۆبونی خۆراكی هاوڵاتیان ئەنجام دەدات.
لەوبارەیەوەشەوە وەزارەتەكە گرێبەستێكی بۆ دابینكردنی (200) هەزار تەن شەكرو (71) تەن لە رۆنی زەیتی بەرهەمهاتوو لە ناوخۆدا ئەنجام داوە تاوەكو لە رێگەی كۆبونی خۆراكەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بكات.
هەروەك وەزارەتەكە بریاریداوە لە چەند رۆژی داهاتووشدا بۆ دابینكردنی جۆرێك بەرهەمی برنجی باش گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی ئیمزا بكات و بەوشێوەیەش بتوانێت برێكی زۆر لە بەرهەمی برنجی ئەمریكی كە هێشتا برەكەی دیاری نەكراوە هاوردەی عیراق بكات .
جێی ئاماژەیە لەسەرەتای دەستكردن بە جێبەجێكردنی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراكدا یەكەكانی ناو كۆبونی خۆراكی هاوڵاتیان لەچەندین ماددە پێكهاتبوون بەڵام بەهۆی بێتوانایی هەڵگرتنی ئەو خۆراكانە بەشێوەیەكی دروست لەلایەن بریكارەكانەوەو لاوازی خواستی بەكارهێنان و خەرجیە زۆرەكەی حكومەتی عیراقی هانداوە ژمارەی ئەو ماددە خۆراكیانەی بۆ تەنها چەند ماددەیەكی سەرەكی كەم بكاتەوە.