به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی عیراق ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دانوستانه‌كانی به‌رده‌وامن”، ئاشكراشیده‌كات، سه‌رجه‌م كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه سنوریه‌كان و موچه له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌رده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 5ی 4ی 2018 مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌میانی به‌شداریكردنی له‌سێیه‌م ڕۆژی پرسه‌ی كۆچی دوایی برای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕاگه‌یاندو وتى، “دانوستانه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر كێشه ههڵپهسێدراوهكان به‌رده‌وامده‌بن، وه‌ك حكومه‌تی عیراقیش هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا چاره‌سه‌ربكه‌ین”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌بواری موچه‌و فڕۆكه‌خانه‌و ده‌وازه سنوریه‌كان هه‌یه، له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، “لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رده‌وامه‌و به‌ره‌و پێشچونی باشیش هه‌یه”.