کەنەدا لە ھەرێمی کوردستان نوسینگەێک بۆ ئەو کەسانە دەکاتەوە دەیانەوێت لەو ولاتە بژین


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2019 پێشوازی له‌ هه‌شت هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسینگه‌یه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

 ستیڤان دیۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پلانی داناوه‌ له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2019 پێشوازی له‌هه‌شت هه‌زار په‌نابه‌ر بكات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا له‌ورده‌كاری پلانی وڵاته‌كه‌یدا بۆ پێشوازیكردن له‌و ژماره‌ په‌نابه‌ره‌ ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نوسینگه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له‌هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ پێدانی ڤیزا به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت وه‌ك په‌نابه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بچنه‌ كه‌نه‌دا.

ستیڤان دیۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌وڵاته‌كه‌یدا ببنه‌ په‌نابه‌ر.

ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ وه‌زیری دره‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌ی وت، كه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا مه‌رجه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.