21هه‌مین ڤستیڤاڵی گه‌لاوێژ ده‌ستیپێكرد

ئه‌مڕۆ 5-4-2018 21هه‌مین ڤستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌ به‌ ناوی عه‌فرینه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و له‌ده‌ستپێكی ڤستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و روناكبیری گه‌لاوێژ و وه‌زیری رۆشنبیری و مه‌لا به‌ختیار وتاری خۆیان پێشكه‌ش كرد.

له‌سه‌ره‌تادا د. نه‌وزارد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و روناكبیری گه‌لاوێژ له‌ وته‌یه‌كدا وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی كوردستانی تێكه‌وتوه‌ و بونی قه‌یرانی دارایی خواستی ئێمه‌ زاڵتربوو بۆ ئه‌وه‌ی فستیڤاڵی گه‌لاوێژ هه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت چونكه‌ 21 ساڵه‌ به‌بێ وه‌ستان كراوه‌ ئێمه‌ وتمان به‌بودجه‌یه‌كی كه‌مه‌وه‌ هه‌ر یاده‌كه‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین چالاكیه‌ رۆشنبیری و هونه‌ریه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.

دواتر خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان وتی: یه‌كێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لاوێژ گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیه‌، و بڕینی دۆخی داخراوی سه‌رده‌می خۆی بوه‌و ئه‌مڕۆش به‌ناوی عه‌فرین ئه‌م چالاكیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌یامی ئاشتی و به‌رگری به‌رزده‌كاته‌وه‌.

دواتر مه‌لا به‌ختیار وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فستیڤاڵی گه‌لاوێژ وتی: خۆشحاڵین خاتوو گه‌لاوێژ له‌لامانه‌ له‌م یاده‌دا و گه‌لاوێژ له‌ ژانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ له‌دایك بوه‌و له‌یه‌كه‌مین ڤستیڤاڵدا به‌ڵێنماندا به‌رده‌وام بین و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وام بووین ، ئه‌وه‌ی گرتگه‌ كه‌گه‌لاوێژ هه‌تا ئێستا سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئازاده‌.

له‌مڕۆو رۆژانی داهاتوو چه‌ندین چالاكی تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌چێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌

ڕۆژی یه‌كه‌م- پێنج شه‌ممه‌ 5/4/2018

كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی

-كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ

-كردنه‌وه‌ی پیشانگای شێوه‌كاری له‌ لایه‌ن گرووپی هونه‌ریی دڵخواز ده‌رباره‌ی به‌رخودانی عه‌فرین

-وتاری سه‌رۆكی بنكه‌ی ڕوناكبیریی گه‌لاوێژ له‌ لایه‌ن د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د

– وتاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی

-وتاری سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ به‌ڕێز مه‌لابه‌ختیار

-چالاكیی هونه‌ری له‌ لایه‌ن تیپی هونه‌ریی میللیی لوڕ

– تێكستی شاعیری كورد شێركۆ بێكه‌س (به‌ سینه‌ما ڤیژن)

-تێكستی ژنه‌ شاعیری عه‌ره‌ب ئیكرام عه‌بدی

– شیعرێكی فارسی له‌ لایه‌ن عه‌لی عه‌بدولڵاهی

-كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی كتێب له‌ هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی

دیداری دوای نیوه‌ڕۆ


كات 3:30

دیداری شیعری به‌ ناوی شاعیری كۆچكردوو (ڕۆسته‌م باجه‌لان)

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕ: ته‌ڵعه‌ت تاهیر

* مه‌ركانه‌ی شیرین- یوسف عه‌بدوڵڵا

* كاتژمێره‌كان له‌ كۆتایی شه‌ودا ده‌ڕۆن- به‌ختیار ئۆغه‌ن

* ژنبوون- سروه‌ عوسمان مسته‌فا

*تا زه‌رده‌ی ئاوابوون به‌هێ- شه‌هرام هوژه‌بری

* سه‌ده‌ی په‌رتبوو- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن

* به‌ ئۆتۆمبێلێكی كۆن پیاسه‌ ده‌كه‌م- نسار مسته‌فا

* 1,2,3,4,5,6,7,8,9,10,11,12,13,14,15,16,17,18,19- هێمن قوربانی

* ئه‌ز دێ گونه‌هێن خوه‌ ده‌مه‌ بای- ئه‌لند باله‌ته‌ی

* گۆرانیی غه‌مگین- ئاكار محه‌مه‌د

* من و جه‌نگ- به‌ختیار شاره‌زووری

* له‌ نه‌خۆشییه‌ك ده‌ترسم- داستان به‌رزان

* ڕێگایه‌ك له‌ مندا گۆرانی ده‌ڵێ- به‌یان ئیبراهیم

* من به‌پێوه‌ ده‌مرم- دیار سۆفی

* براكان- حسێن له‌تیف

* سنوره‌كانی هایكۆ و ڕۆژه‌ درێژه‌كان- داستان مارف

* سه‌فه‌رێك له‌ هێڵی زه‌ماندا- بیژه‌ن ڕه‌حمانی

دیداری چیرۆك به‌ ناوی چیرۆكنووس (جه‌لیل كاكه‌وه‌یس)

ئه‌م چیرۆكانه‌ ده‌رچوون، به‌ڵام ناخوێنرێنه‌وه‌، ته‌نیا له‌ ساڵنامه‌ی گه‌لاوێژدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌:

* مرۆڤی نوێ- هه‌ورین نه‌جات

* قه‌ده‌ری ژین و ئه‌ڤین- حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا

* ڕه‌ڤین- ئه‌حمه‌د جاسم

* وێنه‌ تۆزلێنیشتووه‌كانی براكه‌م- سیروان كه‌ریم

* لاتێغائیل- هه‌ڵمه‌ت حسێن

* دوو ئێواره‌ی ئاسایی- كاروخ فه‌همی

*ڕوئیا- ڤیدا قادری

* جانتاكه‌م له‌ كوێ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌- سواره‌ نه‌جمه‌دین

ڕۆژی دووه‌م – هه‌ینی6/4/2018
كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی

توێژینه‌وه‌ عه‌ره‌بییه‌كان

دیداری د.فالح عبدالجبار

ته‌وه‌ری: “وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی له‌ ڕووی كولتوورییه‌وه‌”

پانێلی یه‌كه‌م: كات 10 تا 11:15

به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: عه‌بدولڵا تاهیر به‌رزنجی

د.فه‌رید زاهی: له‌ زمانێكه‌وه‌ بۆ زمانێكی دی، مه‌كری وه‌رگێڕان و گه‌مه‌ی مانا

فازل سامر: وه‌رگێڕان له‌ نێوان وردبوونه‌وه‌ له‌ ده‌ق و وردبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌ویدی

ڕفعه‌ت سه‌لام: وه‌رگێڕانی شیعر، وه‌رگێڕانی رۆح

عبدالستار به‌یزانی: وێنه‌ی ئه‌ویدی له‌وه‌رگێڕاندا، پۆست شۆڕشی په‌یوه‌ستكاری


پانێلی دووه‌م: 11.30 تا 12.45

به‌رێوه‌ه‌به‌ری پانێل: د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د

سه‌عد محه‌مه‌د ڕه‌حیم: وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی و ساته‌وه‌ختی ونبووی ڕۆشنگه‌ری

سه‌ڵاح ئه‌لوه‌دیع: وه‌رگێڕان وه‌ك بریارلێدانێك له‌ ئه‌ویدی و جیاوازی

ئیكرام عه‌بدی: وه‌رگێڕان و ئیشكالییه‌تی كولتوورویستی

ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌هاوی:چامه‌ زمانی كۆكراوه‌ی ده‌ریا و شه‌یۆلی مرۆڤه‌كانه‌

دیداری دوای نیوه‌ڕۆ- كات 3.30

پانێلی: بابه‌ته‌ فارسییه‌كان

به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

– محه‌مه‌د محه‌مه‌د عه‌لی: كولتوور له‌ ڕوانینێكی تره‌وه‌

– مه‌هدی غه‌برایی: رۆڵی ئه‌ده‌بیات له‌ په‌یوه‌ندییه‌ كولتورییه‌كندا

– عه‌لی نه‌جات عه‌لی: دیارده‌ناسی نه‌فره‌تی ڕه‌گه‌زی

– ڕه‌زا عابد: شكۆی شه‌هاده‌تی رۆشنبیری

– محه‌مه‌د قاسمزاده‌: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی شاعیری ئێرانی نوێخواز نیمایۆشیج