دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری هالك بانكی توركیا یارمه‌تی ئێرانی داوه و ده‌ستی هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران، له‌لایه‌ن دادگای ئه‌مه‌ریكا بڕیاری به‌ندكردنی 20 ساڵی بۆ ده‌رچوو.
ئاژانسی رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاكان ئهتێلای ته‌مه‌ن 47 ساڵ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هالك بانك، بڕیاری به‌ندكردنی 20 ساڵی بۆ ده‌رچوو له‌لایه‌ن داداگای مانهاتنی ئه‌مه‌ریكاوه، به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی ئێران و تێكدانی پێوه‌ندی نێوان ئه‌نكه‌ره و ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، ئه‌تێلا كاری بازرگانی زێڕ له‌گه‌ڵ ڕه‌زا زه‌راب بازرگانێكی توركی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی ده‌كات له ساڵی 2010وه، به مامه‌ڵه‌ی زێڕ و خواردنی ساخته‌وه یارمه‌تی ئێران ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌روه‌ها بانكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران.
نوێنه‌ری داواكاری گشتی له دادگا ڕای گه‌یاند، كاتێك كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی كار ده‌كه‌ن بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی ئێران له كاره خراپه‌كانی، ئه‌تێلا یارمه‌تیی ئێرانی داوه بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی و هه‌روه‌ها پشتگیریی له گرووپه تیرۆریستییه‌كان كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئۆباماوه ڕێی پێ درا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، حكوومه‌تی تره‌مپ داوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كرد و بڕیاری دا ڕێككه‌وتنه‌كه كاری پێ نه‌كرێت و سزای به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند.
ئه‌تێلا له 11ی نیسان دادگایی ده‌كرێت له‌لایه‌ن دادگای مانهاتن له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام پارێزه‌رانی هیچ لێدوانێكیان له‌مباره‌یه‌وه نه‌دا.