بەگوێرەی ئاماری تورکیا، لەماوەی ساڵانی 2008-2017 لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 9 ملیۆن و 316 هەزار و 941 یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراون.
ئیستەنبوڵ لە رێزبەندی یەکەمی پارێزگاکانی تورکیا دێت، کە 1 ملیۆن و 904 هەزار و 919 یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا فرۆشراوە. لەدوای ئیستەنبوڵ، ئەنقەرەی پایتەخت دووەمە بە فرۆشتنی 1 ملیۆن و 232 هەزار و 571 یەکەی نیشتەجێبوون. ئیزمیر بە فرۆشتنی 579 هەزار و 958 یەکەی نیشتەجێبوون سێیەمە و ئەنتاڵیا بە فرۆشتنی 463 هەزار و 830 یەکەی نیشتەجێبوون چوارەم و بورسا-ش بە فرۆشتنی 336 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پێنجەم بووە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی تورکیا.
لە باکووری کوردستان پارێزگاکانی دیلۆک بە فرۆشتی 189 هەزار و 881 یەکەی نیشتەجێبوون، ئامەد بە فرۆشتنی 127 هەزار و 857 و رووها-ش بە فرۆشتنی 113 هەزار و 488 یەکەی نیشتەجێبون لە ریزبەندی ئەو پارێزگایانەی تورکیا بوون، کە لە سەرووی 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدا فرۆشراوە.
لەماوەی ئەو 10 ساڵی رابردوودا لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ و ئەردەخانی باکووری کوردستان و بایبورتی تورکیا کەمترین یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراون.
لە پارێزگای جۆلەمێرگ بە فرۆشتی کەمترین یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرووی پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان دێت، کە لە ماوەی 10 ساڵدا تەنیا 904 یەکەی نیشتەجێبونی تێدا فرۆشراوە.
لە ئیستەنبوڵ دوو هەزار و 107 ئەوەندەی جۆلەمێرگ، یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراوە. لەدوای جۆلەمێرگ، لە ئەردەخان 1 هەزار و 385 ، لە بایبورتی تورکیا 3 هەزار و 640، لە شرناخ 4 هەزار و 96 ، لە موش 5 هەزار و 993، لە بەدلیس 7 هەزار و 286 ، لە دێرسیم 8 هەزار و 355 و لە ئیدر 9 هەزار و136 یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراون.
ئەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان کە لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا زیاتر لە 10 یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدا فرۆشراوە بریتین لە: ئەرزینگان 18 هەزار و 556، سیرت 16 هەزار و 636، کیلیس 16 هەزار و 454، قەرس 13 هەزار و 949، ئاگری 11 هەزار و 562 و بینگۆل 10 هەزار و 297 یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدا فرۆشراوە.
ئەو گەورە شارانەی باکووری کوردستان کە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا فرۆشتنی 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان تێنەپەڕاندووە، بریتین لە مەڵەتی کە 94 هەزار و 396 یەکەی نیشتەجێبوونی تێدا فرۆشراوە، لە گومگوم 83 هەزار و 229 ، لە ئەرزەڕۆم 50 هەزار و 533 ، لە وان 38 هەزار و 256 و لە مێردینیش 32 هەزار و 148 یەکەی نیشتەجێبوون فرۆشراوە.
لە پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان کە لە خوار 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدا فرۆشراوە، بەڵام فرۆشیان زیاتر بووە لە 50 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون ئەوانیش پارێزگاکانی خارپێت کە 81 هەزار و 742 و پارێزگای سێواز کە 59 هەزار و 243 یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدا فرۆشراوە.
پارێزگاری باتمانیش بە فرۆشتنی 27 هەزار و 942 یەکەی نیشتەجێبوون لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە ریزبەندی ئەو پارێزگایانەی تورکیا و باکووری کوردستان دێت، کە رێژەی فرۆشتنی یەکی نیشتەجێبوونی لە نێوان 50-20 هەزار یەکەدا بووە.