بهمهبهستی ئاشنابون دەربارەی ڕەوشی شاری سلێمانی و باری ئابوری ھاوڵاتیان و ڕێکخراوێکی فەڕەنسی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکات و ههلی كاری زیاتر بۆ گهنجان دهرهخسێنێت.
شادان محەمەد ئەندامی لیژنەی بەریوەبردنی سەنتەری زانیاری و گەشەپیدانی کار لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی ڕۆژی چوارشەممە ٤/٤ ڕایگەیاند ”وەفدیکی تایبەت بە ریکخراوی ACTED ی فەرەنسی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کردو لەگەڵ سەنتەری زانیاری و گەشەپیدانی کار BIC کۆبونەوە”.
شاندەکەپێک هاتبوون لە کالم و ناگق, لەلایەن دەستەی بەریوەبردنی سەنتەرەوە بابان احمەد حمە سورو شادان محمد پیشوازیان لیکرا”.
لەبارەی مەبەستی سەردانەکەی وەفدی فەرەنسی ڕایگەیاند” لە وەرگرتنی زانیاری دروست سەبارەت بە باری ئابووری دانیشتووی سلیمانی و باروودۆخی بازارو رێژەی هەلی کار بۆ گەنجانی شاری سلیمانی و ئاوارە و پەنابەری سووری نیشتەجیی شاری سلیمانی لەئیستادا وە گفتوگۆو راگۆرینەوە سەبارەت بە ریکخستنی پرۆژەیەکی تایبەت بە بەرزکردنەوەی ژیرخانی ئابووری ناوجەکە و چۆنیتی هاوکاری کردنی سەنتەری زانیاری و گەشەپیدانی کار لەهاوکاری کردن و رەخساندنی خولی راهینانی جۆراوجۆر تایبەت بەو بوارە لەئایندەدا”.
شادان محەمەد ئاماژهی بهوهش كرد ریکخراوی ACTED فهرهنسی لهپیلانیاندایه له ئایندهیهكی نزیكدا چهند سهنتهرێكی گهنجان بۆ رهخساندنی ههلی كار لهسلێمانی و دهوربهری بكهنهوه.
لەکۆتای کۆبونەوەکەدا هەردوو لا خۆشحالی خۆیان دەربری لە هاوکاری هەماهەنگی پیکەوە لەداهاتوی نزیکدا لەپیناو خزمەت کردنی کۆمەلگە بەگشتی و شاری سلێمانی و دەوروبەری بەتایبەتی.