كۆمپانیاكانی هاو‌رده‌كردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ ئاشكرایده‌كات تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ ڕێگه‌ به‌هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێڵانه‌ ده‌دات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی‌ بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنی ئۆتۆمۆبێل، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا و بازرگانه‌كان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن تا 15ی ئه‌م مانگه‌ ئۆتۆمبێل هاورده‌ بكه‌ن.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم ئاشكرایكرد، ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمۆبێلانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ (ئێرباگ ته‌قیو) یان (سیسته‌م كراو)ن، له‌دوای ئه‌وكاته‌شه‌وه‌ پاش ئه‌نجامدانی پشكنین به‌كۆمپیوته‌ر حسابی لافاوی بۆ ده‌كرێت و ڕێگه‌ی پێنادرێت و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ دوبه‌ی.

سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌ دوای واده‌ی دیاریكراو، له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ پێویسته‌ له‌ڕۆژی‌ 15/5/2018وه‌ شه‌هاده‌ی COC له‌گه‌ڵدابێت.