هێڵی دەریایی نێوان عێراق و سعودییە کرایەوە

بەرپرسانی عەرەبستان ڕایانگەیاند کە لە دوای ۲٨ ساڵ، یەکەمین هێڵی دەریایی ڕاستەوخۆ لە نێوان عێراق و سعودییە بە فەرمی کرایەوە.

بەرپرسانی بەندری مەلک عەبدولعەزیز لە دەمامی عەرەبستان ڕایانگەیاند کە هێڵێکی دەریایی ڕاستەوخۆیان لە نێوان دوو وڵاتی سعوودییە و عێراق لە دوای ساڵی ۱۹۹۰وە کردووەتەوە.

بڕیار وایە کە ئەم هێڵە دەریاییە ڕاستەوخۆیە کەل و پەل لە نێوان دوو بەندەری مەلک عەبدولعەزیزی عەرەبستان و ئۆمولقەسری عێراق بگوازێتەوە.

نەعیم نەعیم بەڕێوەبەری گشتی بەندەری مەلک عەبدولعەزیز ڕایگەیاند کە ئەم هێڵە دەریاییە لە سەرەتای مانگی مارس دەستی بەکار کردووە و دەستکەوتی باشی هەبووە.