سلێمانی: لەماوەگ یەک مانگدا ٢٤ ملێۆن غرامەی کاسبکاران کراوە

لە مانگی سێی ئەمساڵدا لەشاری سلێمانی زیاتر لە ٢٤ ملێۆن دینار غرامەی کاسبکاران کراوە کە پابەند نەبون بەڕێنماییەکانەوە.


گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ڕایگەیاند” لە مانگی ئاداری ٢٠١٨، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ٣٠٢٨ سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجام داوە، لە کۆی ئەو سەردانانەش ٢٣٧ شوێن ئاگادارکراوەنەتەوە کە پابەندبن بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەکانەوە”.

 

ڕاشیگەیاند” ٢١٩ پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبوون، کراوە، و بەھۆی دووبارە سەرپێچی کردنیشیانەوە (٢٤) شوێنی کارکردن داخراون”.

 

ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی ئاداری ٢٠١٨، ٢٣ تۆن و ٥٠٠ کیلۆگرام مەوادو خۆراکی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون، و کۆی گشتی پارەی غەرامەکراویش بریتییە لە ٢٤‌ ملیۆن و ٦ سەدو ٣٠ ھەزار دینارە و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی”.

 

بە پێی رێنماییەکانی لیژنە ھاوبەشەکان ھەرشویێنێک پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچیەکانیشدا رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.