به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازاد له نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و گفتوگۆییه‌كانی تایبه‌ت به‌م پرسه، كاترین ئاشتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كرد و له واشنتۆن له‌گه‌ڵ جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبۆوه .
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا لێدوانیان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دا و، تیایدا دووپاتیان له گرنگی بازرگانی ئازاد له نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه و پاڵپشتی خۆشیان بۆ مۆركردنی رێكه‌وتنامه‌ی بازرگانی ئازاد له نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپ دووپاتكرده‌وه.
پێشتریش باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه به‌م نزیكانه گفتوگۆییه‌كانی په‌یوه‌ست به پرسی بازرگانی ئازاد له نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌ستپێده‌كات .