پرسەنامەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان

بەناوی سەرۆك و جێگران و ئەندامانی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوای مەرگی ناوەختی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی براتان. 

بەم بۆنەوە پرسە و ماتەمینیی قووڵتان پێشكەش دەكەین، لەرێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی یەك بە یەكی خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزتان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكەین. 

داوا لە پەروەردگاری مەزن دەكەین گیانی كاك دلۆڤان بە بەهەشتی فراوانی خۆی شادبكات و سەبووریی و ئۆقرەییتان پێببەخشێت و ئەوە دوایین خەمتان بێت.

إنا لله و إنا الیە راجعون..

‎یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی‎