دوایی بڵاوبونه‌وه بابه‌تێك ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خەیاری کوردستان بەكەڵكی خواردن نایه‌ت كاردانه‌وه‌ی جوتیاران و شاره‌زیان و به‌رپرسانی كشتوكاڵی به‌دوایی خۆیدا هێنا و جوتیارێكی نمونه‌یش ده‌ڵێت ”به‌رهه‌می سه‌وزه و خه‌یاری كوردستان به‌كه‌ڵكی خواردن دێت و سه‌د ئه‌وه‌نه‌ی به‌رهه‌می وڵاتانی تر پاكتره.
شێخ جه‌مال كرێبچنه، جوتیاری نمونه‌ی شاری سلێمانی به‌سایتی ژووری راگه‌یاند ”ئه‌و خه‌یاره‌ی كه من ده‌یخه‌مه بازاڕه‌وه خۆم و ماڵ و مناڵ لێی ده‌خۆین ئینجا ئه‌یخه‌مه بازاڕه‌وه بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن خه‌یاری كوردستان به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت دووره له‌ڕاستیه‌وه و سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه تۆمار ده‌كه‌ین كه هه‌واڵی له‌م شێوه‌یه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه ئامانجیان ته‌نها زیان گه‌یانده به جوتیارانی كوردستان”.
شێخ جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هۆرمۆن زیان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت من دڵنیام هیچ جوتیارێكی كوردستان هۆرمۆن به‌كارناهێنێت ، بۆیه به‌رهه‌می كوردستان سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی به‌رهه‌می وڵاتانی تر پاكتر و باشتره.
شێخ جه‌مال كرێبچنه وتیشی به‌پێی راپرسیه‌ك كه له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیه‌وه ئه‌نجامدراوه ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی ١٣ هه‌زار خانووی پلاستیكی هه‌یه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به پلانێك رێكی نه‌خات ئه‌مساڵ نرخی به‌رهه‌می جوتیاران داده‌به‌زێت و زیانی گه‌وره به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كه‌وێت.
وه‌سفی خه‌لیل، راوێژكاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ڵێت ”ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خانووی پلاستیكهیان داناوه زۆربه‌یان شاره‌زیان له‌بواری كشتوكاڵ نیه به‌داخه‌وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌یتوانیه‌وه وه‌ك پێویست به‌كارو چالاكیه‌كانی خۆی هه‌ستێت و رێنمای بدات به‌و كه‌سانه، ئێمه وه‌ك `ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی ئاماده ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رپه‌رشتی خانوه پلاستیكیه‌كان بكه‌ن و رێنمای زانستی بده‌ن به جوتیارانی خانوی پلاستیكی و هانی جوتیاران بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شێوه‌ی ئۆرگانیك به‌رهه‌م بهێنن”.
راوێژكاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وتیشی ”وڵاتان كاتێك به‌رهه‌می سه‌وزه و میوه بۆ كوردستان ده‌نێرن هیچ پشكنینێكی بۆ ناكه‌ن بۆیه به‌رهه‌می جوتیارانی خۆمان له‌به‌رهه‌می كشتوكاڵی وڵاتان زۆر پاكتره، ئێمه كاتی خۆی سه‌ردانی عه‌بدولستار مه‌جیدمان كرد كه وه‌زیری كشتوكاڵ بوو داوامان لێ‌كرد بریار ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی تاقیگه و ئامێری پێویست بۆ پشكنینی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان له عهلهوهكان دابنرێت به‌ڵام وتیان پاره‌مان نیه، ئێمه پێمان وتت پاره‌مان ناوێت ئامێر و تاقیگه‌كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌كڕین و ده‌یهێنینه كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌م بابه‌ته‌دا”.
وتیشی ”له‌ئێستادا پارێزگاری سلێمانی ده‌یه‌وێت علهوهیهكی تازه دابنێت له‌نزیك كارگه‌ی جیمه‌نتۆی تاسلوجه بۆیه شاره‌زایانی بواری كشتوكاڵ هۆشداری ده‌ده‌ن له‌م كاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌پوتۆزی كارگه‌كه به‌سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه ده‌نیشێت و زیان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت”.
نه‌ورۆز عه‌لی، لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌ی خانوی پلاستیكی له سلێمانی به سایتی ژووری راگه‌یاند ”تا ئێستا به‌هۆ نه‌بوونی تاقیگه‌وه نه‌توانراوه پشكنین بۆ به‌رهه‌می سه‌وزه و میوه‌ی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تاچه‌ند ماده‌ی ژه‌هری تیایه یان نا، بۆیه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن خه‌یاری كوردستان به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت دووره له راستیه‌وه”.
نه‌ورۆز عه‌لی وتیشی زۆربه‌ی خانووه پلاستیهكان به‌شێوازی كشتوكاڵی ئۆرگانیك میوه و سه‌وزه به‌رهه‌م ده‌هێنن بۆیه پێویستیان به سه‌ماد و ماده‌ی كیمیایی نیه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له خانووه پلاستیهكاندا كار ده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زاییه‌وه سه‌ماد و ماده‌ی كیمایی به‌كارده‌هێنن، كه له‌ئێستادا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له هه‌وڵی چاسهركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دایه.