وەزیری نەوتی عێراق، جەبار لعێبی وێستگەیەكی غازی بە توانای 71 ملیۆن پێی سیجا رۆژانە لە پارێزگای میسان كردەوە.
لە میانی ئاهەنگی كردنەوەی وێستگەكەدا، جەبار لعێبی رایگەیاند “ئەمڕۆ وێستگەكی بەرهەمهێنانی غازمان بە توانای 71 ملیۆن پێی سیجا لە پارێزگای میسان كردەوە”.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا كە وێستگەكە، بۆ وەگەرخستنی یەكەكان و دامەزراوەكانی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان بەكاردەهێنرێت، هەروەها دەبەسترێتەوە بە وێستگەكانی پێدانی وزەی كارەبای نیشتیمانی بە تێكرای 60 میگاوات.
جەبار لعێبی باسی لەوەشكرد كە وەبەرهێنانی غاز كاری لە پێشنەی وەزارەتی نەوتە بۆ پێشخستنی پیشەسازی غاز و راگرتنی بەهەدەردانی سامانی نەوت كە ئێستا بووەتە سامانێكی نوێ بۆ زیادكردنی داهاتی وڵات.
كۆمپانیای (Sinoc)ی چینی كاری پەرەپێدان لە كێڵگەی نەوتی بەزركان لە پارێزگای میسان ئەنجام دەدەن.