كۆمپانیای هواوی كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دروست كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیا.
كۆمپانیای هواوی بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی “Huawei P20 Pro” ه‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ده‌ڵێت ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به‌هێزترین مۆبایله كه تا ئێسته دروستمان كردبێت، جگه له‌وه‌ش وه‌ك ركابه‌رێك داده‌نرێت بۆ مۆبایله‌كانی Iphone x و گالاكسی نۆ پڵه‌سه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 970، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 20 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 40 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.10 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2240 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه شه‌ش گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.