به‌یانى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 3 ى 4 ى 2018، رێگه‌ى سلێمانى – تاسڵوجه به‌هۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌وه داخرا.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له ئاگادارینامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ئێستا سایدی ده‌رچوون له‌سلێمانیه‌وه به‌ئاراسته‌ی تاسڵوجه به‌هۆی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌وه گیراوه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر شۆفێران ڕێگه‌ی به‌دیل بگرنه‌به‌ر كه بریتین له‌ڕێگه‌كانی (سه‌رچنار – قلیاسان)، (شه‌كره‌كه بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی)و (ڕێگه‌ی پیشه‌سازی – ئاوباره – به‌كره‌جۆ)”.