وه‌زیرانی دارایی و پارێزگارانی بانكی ناوه‌ندی گڕووپی بیست له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه و رووسیا سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد .
ڤلادمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیا له میانه‌ی ووتاری ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه گڕووپی بیست له‌به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تێكی گه‌وره‌دایه كه ئه‌ویش ده‌ربازكردنی جیهانه له حاڵه‌تی سستی ئابووریی ، پووتین راشیگه‌یاند كه رووسیا پێشنیار ده‌كات كه كۆبوونه‌وه‌كانی گڕووپی بیست تیشك بخاته سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی بوژانه‌وه‌ی هاوسه‌نگ و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و هاندانی وه‌به‌رهێنان .
هاوكات ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرانی دارایی و پارێزگارانی بانكی ناوه‌ندی گڕووپی بیست گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی پرسی نرخی دراوه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی په‌یوه‌ست به جه‌نگی دراوه‌كان و پرسی وه‌به‌رهێنان و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی گه‌شه‌ی ئابوریی كرد.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا (جیم یۆنگ كیم) سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه كه قۆناغه سه‌خته‌كانی قه‌یرانی دارایی جیهان تێپه‌ڕێندراوه و نیگه‌رانی خۆشی سه‌باره‌ت به گۆرانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌ربڕی. ئه‌مه‌و له‌مساڵدا رووسیا سه‌رۆكایه‌تی گڕووپی بیست ده‌كات .