فۆرد تۆره‌سی مۆدێل 2018 بۆته‌ جێی سه‌رنجی كڕیاران


یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌هێزه‌كان و ناوازه‌كانی كۆمپانیای فۆرد ئۆتۆمبێلی جۆری تۆره‌سه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ بۆ ساڵی 2018 نوێترین جۆری ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی دیزاین كرده‌وه‌ و خسته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌.

كۆمپانیای فۆرد له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری”Taurus” ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، كه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ مۆدێل نوێیه‌‌‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ دیزاین كردووه‌‌، كه‌ بووته‌ جێگای سه‌رنجی كریاران.

له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 365 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیترییه‌ و شه‌ش پستۆنه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن شه‌ش گێره‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 27 هه‌زار و 690 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.