نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌


بەشێوەیەكی لەناكاو نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەیان تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی دابەزینی تۆماركرد.

دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران لەگرنگترین هۆكارەكانی بەرز بوونەوەی نرخی نەوتن.

بەرز بوونەوەی نرخی لەكاتێكدایە كە تاكو ئێستا نەگەیشتۆتەوە نرخەكانی هەفتەی رابردوو، كە لەماوەی چەند مانگی رابردوو بەرزترین نرخی تۆمار كردبوو.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (69.71) دۆلارو هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 65 دۆلار و 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 64 دۆلار و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.