بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بە هاوکاری سیتی سینەما، لە سلێمانی کورتەفیلمی “دەلاک و دنیا” لە سیناریۆ و دەرهێنانی “شوان عەتوف” نمایشدەکات.
بڕیارە فیلمەکە ڕۆژی شەممە ٧ ی ئەم مانگە لە سلێمانی لەدووکاتی جیاوازدا نمایشبکرێت، نمایشی یەکەم لە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە و نمایشی دووەم لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە، لە هۆڵی سیتی سینەما لەسەرچنار.
كورتە فیلمی “دەلاك و دنیا” لە نووسین و دەرهێنانی “شوان عەتوف” و بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری هونەری سلێمانییە و بڕیارە بنێردرێتە فێستیڤاڵە جیهانییەكان.
دیمەنەکانی “دەلاك و دنیا” لە شاری سلێمانی وێنەگیراوە و ماوەكەی ١٤خولەكە، هەریەکە لە “کەریم ساڵح” و “محەمەد جەزا” لە فیلمەکەدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینن.
فیلمی “دەلاک و دنیا” باس لە چیرۆكی دەلاكێكی كورد دەکات، كە دووبارە بوونەوەی ستەمكاریی و هەڵوەشانەوەی كۆمەڵایەتی دەرفەتی نادەن دیكۆری سەرتاشخانەکەی بگۆڕێت.