ژوری بازرگانی ئەسفەهانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهاوكاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،فیستیڤاڵێكی بازرگانی و پیشەسازی و بوارەكانی دیكەكار رێكدەخەن.
فیستیڤاڵەكە لە 19 ی ئەم مانگەوە لە ئوتێل “های كریست” لەسەر رێگای بەكرەجۆ ى شارى سليَمانى، دەستپێدەكات و تا 21 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت
لە فیستیڤاڵەكەدا ژورە بازرگانیەكانی هەرێم بەشدارن و،هاوكات هەریەكە لە نوێنەری حكومەتی هەرێم و سەرۆكی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی و بەشێكی زۆر لە گەورە كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری تێدا دەكەن
لای خۆشیەوە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بانگێشتی چەند گەورە كۆمپانیایەكی هەرێمی كردوە بۆ ئامادەبون و بەشداریكردن لە فیتیڤاڵەكەدا
هەر بۆ هەمان مەبەست سەرلەبەیانی رۆژی 17-2،هەریەكە لە یاسین رەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور رەباتی جێگری دوەم و دلاوەر سۆفی ئەندامی ئەنجومەنی ژور وەك دەستەی ئامادەكار لەگەل لەگەڵ هاوتاكانیان لە ژوری بازرگانی ئەسفەهان كۆبونەوە،كە پێكهاتبون لە ئاغای سەعید ئیبراهیمی بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پەیوەندیەكانی دەرەوە و ئاغا رەزا تاهیری لێپرسراوی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و حەمید شێخ صادقی ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی ئەسفەهان.
هاوكات راگەیاندنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش تاكۆتایی فیستیڤاڵەكە،بە روماڵكردن بەردەوامدەبێت لەگەڵتان.