رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد به‌ر له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى مووچه به سیسته‌مى نوێ وه‌رده‌گرن و داوایشمان له‌و دوو وه‌زاره‌ته كردووه، لیست بۆ گه‌نجینه‌كان بنێرن.
رێباز حەملان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشكرد، “بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە بەردەوام موچە دابەشدەكەین، ئەو پارەی كە ئێستا لامانە بەشێكی سامانە سروشتییەكان دابینی كردووە و لە سێ رۆژی ئایندەدا لیستی موچە بە سیستمی نوێ بڵاودەكرێتەوە“.
حەملان وتیشی، “پارەكەی سامانە سروشتییەكان ناكاته 378 ملیۆن دۆلار كە لەسەری رێكەوتوین هەروەها چاوەڕوانی گەیشتنی وەجبەی دووەمی پارەی بەغدا دەكەین لەگەڵ 25 ملیۆن دۆلارەكەی ئەمەریكا كە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەیە”.