گه‌وره كۆمپانیای كۆری (هیۆندای) خوازیاره له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌و دروستكردنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆو پڕۆژه گه‌وره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستاندا كاری وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش كۆمپانیاكه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دانوسانه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانی هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ كاره‌كانیان.
رۆژی سێ شەممە له دیوانی پارێزگا، وه‌فدێكی كۆمپانیای هیۆندای و به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی راوێژكاری پێشووی ئیداره‌ی ئه‌مریكا STEPHEN M.STUDDERT له باره‌ی پلانه‌كانی كۆمپانیاكه بۆ كاری سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد‌و نوێنه‌رانی كۆمپانیاكه رایانگه‌یاند: ئه‌وان له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێم و كاری وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن و به‌شداربن له‌و پڕۆژه گه‌ورانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی پێی راگه‌یاندن كه حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی په‌یڕه‌و ده‌كات و كارئاسانی زۆر بۆ ئه‌و بواره ده‌كات و له ئێستادا له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم زه‌وی ئاماده‌كراوه بۆ دروستكردنی كارگه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی و له‌و رووه‌شه‌وه له سلێمانی ناوچه پیشه‌سازییه‌كه ته‌واو بووه‌و حكومه‌تی هه‌رێم زه‌وی و خزمه‌تگوزاری دابینده‌كات بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه خوازیاره پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها پارێزگاری سلێمانی خۆشحاڵی ده‌ربڕی به پلانی كۆمپانیای هیۆندای بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم و هاوكاری و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتكردنه‌وه، داواشیكرد له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئۆفیسی كۆمپانیاكه‌یان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشتر كاروباره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هاوكات پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له باڵیۆزی سربیا له عیراق و له دیدارێكدا هه‌ردوولا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به تایبه‌ت له بواری وه‌به‌رهێنان و بازرگانیدا دووپاتكرده‌وه.