سبەینێ یەك شەممە بەبۆنەی جەژنی (ئەكیتۆ)وە بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی و ئاشوریی لە هەرێمی كوردستان پشووە .
بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحیەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە” بەبڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان (1ی نیسان)ی ھەموو ساڵێك بەبۆنەی جەژنی (ئەكیتۆ)وە بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی و ئاشوریی لە ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە و ئەمساڵ-یش ئەو ڕۆژە دەكەوێتە سبەینێ یەك شەممەوە.
جەژنی ئەكیتۆ، جەژنێكی كۆنی مەسیحییەكانە و بریتییە لە جەژنی (قیامە) و سەرەتای ساڵی بابلی. هەموو ساڵێك مەسیحیەكانی كوردستان و عێراق لەو رۆژەدا جەژن و ئاهەنگ دەگێرن.