كۆمپانیای شۆڤلێت كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی ئمپالا به شێوازێكی زۆر جوان و سه‌رنجراكێش.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی “thecarconnection” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای شۆڤلێت ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای شۆڤلێت له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری “Impala ” ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێل نوێ، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 550 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.6 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 27 هه‌زار و 895 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.