پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئێسته هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان سعوودیه و عێراق هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى لقیى بانكی عێراق له سعوودیه بۆ كارى بازرگانى بكرێته‌وه.
به‌پێى لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه ئه‌مڕۆ له سایتى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، عه‌لى عه‌لاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق، ئاشكراى كردووه كه هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان سعوودیه و عێراق له ئارادایه بۆ كردنه‌وه‌ى بانكێكى عێراقى له سعوودیه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كردووه، بانكه‌كه بازرگانى ده‌بێت بۆ ئاسانكاریى كاروبارى بازرگانى له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا كه به‌مدوایییه پێوه‌ندیى نێوانیان پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له‌باره‌ى پێوه‌ندى دارایى هه‌ر دوو لا عه‌لى عه‌لاق ده‌ڵێ، “پێوه‌ندیى دراوى نێوان سعوودیه و عێراق باشه، جیا له‌كردنه‌وه‌ى بانكهكهى ئێمه، سعوودیه‌ش لقى بانكى خۆى له عێراق ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش هانده‌ره بۆ پێوه‌ندیى ئابوورى نێوان هه‌ردوولا”.
یه‌كێك له پلانه‌كه‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعوودیه ئه‌وه‌یه پێوه‌ندیى ئابوورى نێوان عێراق و سعوودیه به‌هێز بكات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى عێراق له ناوه‌ندى عه‌ره‌بى نزیك بكاته‌وه و له ئێرانى دوور بخاته‌وه.