به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى یاسا و رێنماییه‌كانى گومرگ یه‌ك بخه‌ن و دواى ئه‌و هه‌نگاوه‌ش سه‌رجه‌م بازگه گومرگییه‌كان داده‌خرێن.
ساماڵ عه‌بدوره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ دەستەی گومرگی عێراق تایبه‌ت به یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگ و ڕێنماییه‌كان و رێوشوێنی گومرگی له هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ند، له‌سه‌ر چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك ڕێكهوتووین، له‌وانه بڕیاره دوای یه‌كخستنی لیستی به‌های كاڵاكان، پێناسه‌ی گومرگی سیسته‌می هه‌ماهه‌نگی له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
وتیشى هاوكات ڕێنماییه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتی گومرگی و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان بۆ رێوشوێنی گومرگی له نێوان هه‌ردوولا یه‌ك ده‌خرێن و پێداچوونه‌وه و یهكخستنیش بۆ سه‌رجه‌م لێخۆشبوونهكانی گومرگی ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراشى كرد كه بڕیارى ئه‌وه‌شیان داوه ڕێوشوێنی گومرگی بۆ ئاڵتون و كانزا به‌نرخه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ك له هاورده‌كردنى ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌كان و چاودێری ڤێتێنه‌ری و پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ و ده‌ركردنی مۆڵه‌تی هه‌نارده و هاورده و هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان و پێوه‌ره‌كانی پشكنین و كۆنتڕۆڵی جۆری، سه‌رجه‌م ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان (ناوه‌ند و هه‌رێم) په‌یوه‌ند به كاروباری گومرگی یه‌ك ده‌خرێن.
ساماڵ عه‌بدولره‌حمان ڕوونیشی كرده‌وه دوای یه‌كخستنی ڕێنمایی و هه‌ڵسوكه‌وته گومرگییه‌كان، ده‌بێت سه‌رجه‌م بازگه گومرگییه‌كانی ناوخۆ هه‌ڵبگیرێن.