بەبێ چاككردن و گۆرانكاریكردن تێیدا سەرۆكایەتی كۆمار رەتی دەكاتەوە ئیمزا لەسەر یاسای بودجەی 2018 بكات و پەرلەمانتارێكی عیراقیش رای دەگەنێت لە باری نەگەیشتنە رێككەوتنی هاوبەشدا دادگای باڵای فیدراڵی ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە.
لەوبارەیەشەوە ئەحمەد حاجی رەشید بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە بەهۆی بوونی 31 سەرپێچییەوە لە یاسای بودجەی ئەمساڵدا سەرۆكایەتی كۆماری عیراق یاساكەی پەسەند نەكردوەو لەمیانەی كۆبونەوەشماندا لەگەڵ راوێژكارانی سەرۆك كۆماری بۆیان دووپاتكردونەتەوە دكتۆر فوئاد مەعصوم هێشتا سورە بەبێ گۆرانكاریكردن لەیاساكەدا رەزامەندی لەسەر پیشان نەدات.
وتیشی: ناردنەوەی دووبارەی یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار بەبێ هیچ گۆرانكاریەك كێشەكان چارەسەرناكات بەو پێیەی هیچ لایەكیان ناتوانن چاككردنی تێدابكەن بەڵكو ئەوە حكومەتە كە دەبێت بەیاساكەدا بچێتەوە. ئاشكراشیكرد ئەگەر كێشەكان بەهەڵواسراوی بەوشێوەی ئێستا بمێننەوە ئەوا دادگای باڵای فیدراڵی دەتوانێت دەستوەردانی تێدابكات و پرۆسەی كۆتایهێنان بە كێشەكان خێراتر بكات.