ئاستی متمانەكردن بە ئابووری توركیا كەمبۆتەوەو جارێكی تریش بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیووە.
نوسینگەی ئاماری توركیا ئاشكرایكردوە: پێنوێنی متمانەكردن بە ئابووری توركیا بەڕێژەی لەسەدا 2 پۆینت 6 دابەزیووەو لەمانگی ئاداردا بۆ 100 پۆینت 2 خاڵ كەمیكردووە، ئەوە لەكاتێكدایە پێنوێنی متمانەكردن بە ئابووری توركیا لەمانگی كانونی دووەمدا بەرزترین ئاستی لەماوەی 5 مانگدا تۆماركردبوو.
نوسینگەی ئاماری توركیا ئاماژەی بەوەكردوە: مادام پێنوێنەكە لەسەرووی 100 خاڵەوەیە بەگەشبینی سەیری داهاتووی ئابووری توركیا دەكەن.
هاوكات بەهۆی پەلامارەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستانو بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان، جارێكی تر بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دراوە بیانییەكان دابەزیو لەئێستادا یەك دۆلار لەسەرووی 4 لیرەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.