ئۆتۆمبێلی تویۆتا یاریس 2019 پێش نمایش كردنی له پێشانگای نیویۆرك ڤیدیۆ و وێنه و زانیاریه‌كانی دزه‌ی پێكرا، ئۆتۆمبێله‌كه گۆڕانكاری بنچینه‌یی تێدا كراوه و ناوه‌كه‌شی گۆڕاوه بۆ ناوێكی تر.
وا بریاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پێشانگای نیویۆرك بۆ ئۆتۆمبێله‌كان بكرێته‌وه و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی نوێی تێدا نمایش بكرێت، یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه تویۆتا یاریس 2019ی دروستكراوی وڵاتی ژاپۆنه، ئه‌م ئۆتۆمبێله پێش نمایش كردنی ڤیدیۆ و وێنه و زانیاریه‌كانی بڵاو بوونه‌وه و چه‌ندین زانیاری گرنگیان له‌سه‌ر ئاشكرا كرد.
یه‌كه‌م زانیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئۆتۆمبێله‌كه ناوی گۆراوه بۆ ( یاریس iA).
ئۆتۆمبێله‌كه له به‌شی ده‌ره‌وه‌یدا گۆرانكاریه‌كی زۆری تێدا ئه‌نجامدراوه عه‌ته‌ره‌كه‌ی ته‌واو جیاوازه له نه‌وه‌كانی پێش خۆی، هه‌روه‌ها شێوه‌ی زیاتر هێرشبه‌رانه دروست كراوه و قه‌باره‌ی لایتی ته‌م ( بلاجیكتۆر) ه‌كه‌ی بچوكتر كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه به‌شی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نیشان نه‌داوه، بۆیه ئه‌و به‌شه‌ی به نهێنی ماوه‌ته‌وه.
تویۆتا یاریس iA له ناوه‌یدا به هه‌مان شێوه گۆرانكاری تێدا كراوه وقه‌باره‌ی شاشه‌ی سه‌ر داشبۆرده‌كه‌ی 7 ئینجه و به ده‌ست لێدان ( له‌مس) كار ده‌كات، هاوكات سوكانیشی ته‌واو نوێیه و جیاوازه له نه‌وه‌كانی پێش خۆی، هه‌ر له به‌شی ناوه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌نگیه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی 6 بڵندگۆوه به‌هێز كراوه و سیسته‌می كامێرای پشته‌وه و بلوتوز و USB بۆ دانراوه.
تویۆتا یاریس iA مۆدێل 2019 له رووی میكانیكیه‌وه خاوه‌نی بزوێنه‌رێكی 1.5 لیتره به توانای 106 ئه‌سپ كه خاوه‌نی شه‌ش گێری عادی یان ئۆتۆماتیكه، ئه‌م جۆره بۆ بڕینی 100 كیلۆ مه‌تر پێویستی به 6.7 لیتر به‌نزین هه‌یه.
وا بریاره له ئه‌م ئۆتۆمبێله له كۆتایی ئه‌مساڵدا بگاته بازاڕه‌كانی جیهان، به‌ڵام تاكو ئێستا نرخی ئۆتۆمبێله‌كه نه‌زانراوه.