سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: سیستمی نوێی پاشەكەوتی مووچە بۆ ئەم قۆناغە گونجاوە.
لەلێدوانێكدا د.عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەراندا هاتووە بەبەراورد بە سیستمەكەی پێشوو بۆ ئەم قۆناغە گونجاو و باشترە و هیواشی خواست كە سیستمی پاشەكەوتكردنی مووچە نەمێنێت دوای ئەوەی پرۆژەی چاكسازی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەكرێت.