ڕێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئێستادا ٣١٧ ملیار لە لایەن بەغداوە دەنێردرێت و ٣٧٥ ملیاریش داهاتى سامانە سروستییەکانی هەرێمە و هاوکارییەکانى ئەمریکای ٢٥ ملیار دینارە هەموو دەکاتە ٧٢٠ ملیار دینار داهاتى مانگانەی هەرێمە.
وەزیری دارایی وتیشی بە پێی سیستمی نوێی پاشەکەوت ئەوەى موچەکەی لە نێوان یەک ملیۆن بۆ یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزاربێت بری ٢٣% لە موچەکەى پاشەکەوت دەکرێت، ئەوەی لە ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ هەزاری هەبێت، لەسەدا ١٨ی لێدەبڕن، ئەوەشی لە سەر و ٤٠٠ هەزاری هەبێت بەپێی ڕێژەکەی بڕێکی لێدەبڕن، بەڵام لە ٤٠٠ هەزار کەمتر هیچی لێ نابڕن.
وتیشی، لەمەودوا موچەی وەزارەتی شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی و تۆڕی کۆمەڵایەتی پاشەکەوتی موچەیان هەڵوەشاوەتەوە و مانگانە موچە وەردەگرن.