نێچیرڤان بارزانی: بەمنزیکانە پاشەکەوتی موچه‌ نامێنێ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: بڕیارێکی باشمان داوە لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریی گەورەمان لە مووچە کردووە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا کۆتایی بە سیستەمی پاشەکەوت دەهێنین.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی داواکاریی خۆپیشاندەران رایگەیاند: “پێویستە مووچەخۆران لە حکومەت تێبگەن، مەعقول نییە حکومەت پارەی هەبێ و نەیداتە خەڵک، ئێمە کێشەمان هەبووە و توانامان نەبووە مووچەی تەواو دابەش بکەین، بەڵام حیزبەکان خۆپیشاندانەکان ئیستیغلال دەکەن و، سەریان بە ژمارە و ئاماری هەڵە لە خەڵک تێکداوە”.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەش ئایا هەموو مانگێک مووچە دێت؟ نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: “بەپێی ئەو بڕیارەی داومانە، دڵنیاین لەوەی دەتوانین مووچە دابین بکەین. لەمەودوا کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و خانەنشینان لەمەودوا مانگانە مووچە وەردەگرن، هەروەها هەر مووچەیەک لە خوار 400 هەزار بێت پاشەکەوت نایانگرێتەوە، بڕی پاشەکەوتیش لە 30% زیاتر نابێت”.

وتیشی: “هەرکاتێک داهاتمان بەرەوە باشی بڕوات، هەوڵی یەکەممان دانەوەی قەرزی فەرمانبەران دەبێت”.