“بازرگانی نێوان ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا دو ملیار دۆلارە لە رۆژێكدا”

یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا، ڕایانگەیاند: ھەردوولا پێکھاتوون لەسەر درێژەدان بەوتوێژەکانیان بۆ ھێنانە کایەی ناوچەیەکی بازرگانی ئازاد لە نێوانیان دا. 
ئەو ڕێکەوتننامەیە بۆ یەکەمجار ڕۆژی سێشەممە لەلایەن باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکاوە لە وتارەکەی دا کە ئاراستەی گەلی ئەمریکای کرد ئاماژەی پێدرا. قەبارەی بازرگانی نێوان ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپا لە ئاستێکی بەرزدایەو ڕۆژانە دەگاتە نزیکەی دوو ملیار دۆلار. 
ئەگەر ئەو ڕێکەوتننامەیەش بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێشبینی دەکرێ ئابووریی ئەوروپا بەڕێژەی (٠.٥%)و ئابووریی ئەمریکا بەڕێژەی (٠.٧) ببوژێتەوە.