وەفدێكی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بە نوێنەرایەتی 10 وەزارەت گەیشتە شاری سلێمانی بە مەبەستی سەردانی مەرزی سەرتەك پشتە لە ناوچەی سەرتەك تا بڕیار لە كردنەوە و بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزەكە بدرێت.
دوای گەیشتنی وەفدەكە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەووە, لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا عەمید سالار عەبدوڵا نوێنەری پارێزگای سلێمانی بۆ دەروازە نێودەوڵەتیەكان رایگەیاند “ئەو وەفدەی لە بەغداوە هاتوون دەچنە سەرتەك تا هەڵسەنگاندن بۆ مەرزی پشتەك بكەن كە چۆن بڕیار لەسەر بەڕەسمی ناساندن و بەنێودەوڵەتیكردنی بدرێت”.
عەمید سالار عەبدوڵا وتیشی “عێراق بریتیه له 18 پارێزگا سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق یه‌ك ده‌روازه‌ی سنورویان هه‌یه ته‌نها شاری سلێمانی نه‌بێت دوو ده‌روازه‌ی سنوری فه‌رمی هه‌یه كه بریتین له باشماخ و په‌روێزخان وه به درێژای چه‌ند مانگی رابردوو كارمان كردوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی 4 ده‌روازه‌ی سنوری تر ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌ربگرێت سلێمانی ئه‌بێته تاكه پارێزگا شه‌ش ده‌روازه‌ی سنوری هه‌بێت”.
عەمید سالار عەبدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌م وه‌فده ده‌چنه سه‌رته‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن له داهاتوودا مه‌رزه‌كه به‌روی كاسبكاران و بازرگاناندا بكه‌نه‌وه.
وه‌فدی عێراقیش ریگه‌یاند “ئه‌مه چواره‌م سه‌ردانمانه بۆ ئاگادار بوون له شێوازی كاركردنی مه‌رزه‌كانی كوردستان، سه‌ردانی مه‌رزی سه‌رته‌كیش ده‌كه‌ین بۆ ئاگادار بوون له میكانزمی كاركردنی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌و مه‌رزه، ئێمه دڵنیان مه‌رزی سه‌رته‌ك خزمه‌ت به كۆمه‌ڵێك گوندی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌كات بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له راپۆرته‌كانماندا لایه‌نی ئیجابی بخه‌ینه‌روو”.