‘عیراق 132 ملیار دۆلار قەرزارە و ساڵانە 7 ملیار دۆلار سووی دەچێتە سەر”


دادوەر وائیل عەبدولەتیف رایدەگەیەنيت ”عیراق 132 ملیار دۆلار قەرزارە و ساڵانە 7 ملیار دۆلار سووی قەرزەكانی دەدات”.

دادوەر وائیل عەبدوللەتیف پەرلەمانتاری پێشووی عیراق رایگەیاند ”ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شكستێكی راستەقینەی هێناوە لە چارەسەركردنی بارودۆخی ئابوری عیراق و گەڵاڵەكردنی دیدیگایەكی روون بۆ چارەسەركردنی پلانەكانی گەشەپێدانی نەتەوەیی لەرووی بەگژداچوونەوەی بێ كاری و هەژاری لەوڵات”.

وائیل عەبدوللەتیف دەشڵێت ”قەرزەكانی سەر عیراق گەیشتۆتە 132 ملیار  دۆلار و ساڵانەش  حكومەتی عیراق دەبێت بڕی 7 ملیار دۆلار وەك سوو بداتە ئەو وڵاتانەی قەرزیان بەعیراق بەخشیوە. ئەوەش وادەكات قەرزكانی سەر وڵات رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر كەڵەكە بێت و بكەوێتە ئەستۆی نەوەكانی داهاتووی وڵاتەوە”.