پاش ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاڕی لابردن‌و قەدەغەکردنی ئه‌و باج‌و رسوماتانە‌ی له‌بازگه نایاساییه‌كاندا دەرکرد کە له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ناوخۆیه‌كان دانرابون‌و له‌هاوڵاتیان و بازرگانان وه‌رده‌گیران، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی دەستخۆشیی‌و پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رادەگەیەنێت.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی هیوای خواست ئه‌م بڕیاره ببێته مایه‌ی هاندانی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆیی و زیاد بوونی كاڵاكان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند “دڵنیاین ئەم بڕیارە ده‌بێته مایەی هاندانێكی گه‌وره بۆ بازرگانان‌و پیشه‌سازان تا كاربكه‌ن بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و بوژانەوەی ئابوری کوردستان”.
سەرۆکی ژوور جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ستایش‌و پشتیوانی ئه‌م بریاره ده‌كات، چونکە ژوورەکەمان لەڕابردودا چه‌ندین جار لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌و باج‌و روسماته نایاسایانه ئاگادار كردۆته‌وه كه لەهاوڵاتیان‌و بازرگانان وه‌رده‌گرێت‌و داواشمان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردوه بۆ لابردنی ئه‌م بازگه نایاساییانه، کە داهاتەکەی نەدەگەڕایەوە بۆ حکومەتی هەرێم، بۆیە بڕیارێکی لەو شێوەیەجێگەی دڵخۆشیەو ئێمەش پشتیوانی دەکەین.
سەرۆکی ژوور ڕاشیگه‌یاند “داواكارین له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زوترین كات كار به‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن‌و رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ لابردنی ئه‌و بازگانه، داواكاریشین ئه‌م بریاره ته‌نها سنوری هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته‌وه، بەڵکو سه‌رجه‌م ئه‌و بازگه نایاسایانه‌ش بگرێتەوە له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن‌و كار بكرێت بۆ لابردن‌و قەدەغەکردنیان، ئەو باج و ڕسوماتە نایاساییانەی لە دەروازە سنوریەکانیش وەردەگیرێت لاببرێت”.