له‌به‌رامبه‌ر كێشانه‌وه‌ی داوایه‌كی كوه‌یت له‌دژی هێڵی ئاسمانی عێراق، حكومه‌تی عێراق نیو ملیار دۆلار ده‌داته‌وه بهكوهیت.
ئاژانسی هه‌واڵی نون بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی كوه‌یت داوایه‌كی له‌سه‌ر هێڵی ئاسمانی‌و حكومه‌تی عێراق تۆمار كردبوو، پارێزه‌ری حكومه‌تی كوه‌یت له‌سه‌ر بڕیاری دادگای به‌ریتانیا، بڕیاریدا داواكه بكێشێته‌وه، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی عێراق له‌ماوه‌ی (48) كاتژمێردا بڕی نیو ملیار دۆلار بخاته سه‌ر حسابی كوه‌یت له‌بانكی (جی بی مورجان) له‌ویلایه‌تی (بۆرنمۆس) له‌باشوری به‌ریتانیا.
ئه‌وبڕه پاره‌یه‌ی عێراق ڕاده‌ستی كوه‌یتی ده‌كاته‌وه، به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌یه كه‌له‌كاتی داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، له‌هێڵی ئاسمانی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.