ئه‌مڕۆ دووشه‌م دراوى تمه‌نى ئێرانى له به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ریكى نزیكترین ئاستى تۆمار كرد و هه‌ر دۆلارێك له به‌رانبه‌ر 50 هه‌زار ریال دێت كه ده‌كاته نزیكه‌ى پێنج هه‌زار تمه‌ن.
به‌پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوز، ئه‌مڕۆ دراوى ئێرانى نزمترین ئاستى تۆمار كرد له به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، هه‌ندێك له چاودێرانى دارایى پێیان وایه هۆكاره‌كه بۆ توندبوونى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له شه‌ش مانگى رابردوودا تمه‌نى ئێرانى %25 به‌هاى خۆى له ده‌ست داوه به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا دۆلارێك له به‌رانبه‌ر 50 هه‌زار و 860 ریال دێت، به‌پێى چاودێران وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێشتا ئه‌م ئاسته دابه‌زێت.
حكوومه‌تى ئێران هه‌ندێك رێكاری گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دابه‌زینه‌ى به‌هاى تمه‌ن بوه‌ستێنێ، له‌وانه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى گرتووه كه مامه‌ڵه به دراوى بیانى ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانى ئێران ده‌ڵێن هه‌ندێك له ئێرانییه‌كان ده‌یان ملیار دۆلاریان هه‌ڵگرتووه، له‌كاتێكدا حكوومه‌ت به‌ده‌ست نه‌بوونى دراو ده‌ناڵێنێ.
وه‌ك باس ده‌كرێت هۆكارى سه‌ره‌كیى دابه‌زینى به‌هاى تمه‌ن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه حكوومه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ هه‌ڵوێستى توند له به‌رانبه‌ر ئێران ده‌نوێنێ.
جیا له‌وه‌ش ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپ له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه پاشگه‌ز بێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێران كراوه.