سەبارەت بەبایكۆت و مانگرتنی فەرمانبەرانی كارەبا، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوەو دهڵێت: هیوادارین نەبێتە هۆی پەكخستنی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان و كوژاندنەوەی كارەبا، ئهمهش ڕودەدات ئەگەر حكومەت بەمشێوەیە بێباك بێت.
سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: تائێستا بایكۆتی دەوام بەیاداشتێكی فەرمی لەلایەن نوێنەرانی كارمەندانی كارەبای سلێمانی نەگەیشتۆتە دەستمان، كە پلانیان چیەو دەیانەوێت چی بكەن، بەڵام ڕونكردنەوەی ئێمە بۆ كارمەندان پشتگیریكردنی تەواوی داخوازیەكانیان دەكەین، كە ماوەی دوو مانگە موچەیان پێنەدراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی وتیشی: داواكارین خۆپیشاندانەكان پشێوی تێدانەبێت، بابەتی كوژاندنەوەی كارەباش لەدەسەڵاتی ئەوان و منیشدا نییەو ناتوانن بیكەین، بەڵام دەبێت سەرسەختانە داواكاری خۆیان بگەیەنن و ئێمەش پشتگیریان دەكەین.
سالار حسامەدین بۆ SNN دهڵێت: كوژاندنەوەی كارەباو هەڵنەكردنەوەی بەهۆی نەبونی كارمەند لەسیانەكاندا ڕاستیەكەو ڕودەدات، ئێمەش ناتوانین هیچ سزایەكیان بدەین، چونكە ئەركی خۆیان جێبەجێكردوەو مافی ڕەوای خۆیانە داوای موچە بكەن و موچەیان پێبدرێت.
ناوبراو جەختیشیكردەوە، ئێمە پشتگیریان دەكەین، بەڵام هیوادارین نەبێتە هۆی پەكخستنی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان، بەدڵنیاییشەوە كوژاندنەوەی كارەبا ڕودەدات، ئەگەر حكومەت بەمشێوەیە بێباك بێت بەرامبەر مافەكانی فەرمانبەران.