سەرۆكی دەستەی فرۆكەوانی مەدەنی كوەیت ئاشكرایكرد لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا دوای 22 ساڵ هێڵی ئاسمانی عیراقی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ كوەیت دەستپێدەكاتەوە، لەهەفتەیەكیشدا لەهەولێرەوە گەشتێك بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوەكانی هەواڵ لەزاری فەواز فەرەح سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانی كوەیت بڵاویانكردەوە: “هێڵی ئاسمانی عیراقی لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا واتە 16ی شوبات گەشتەكانی بۆ كوەیت دەستپێدەكاتەوە، ئەویش دوای رەزامەندی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی”.
فەواز روونیكردەوە: هێڵی ئاسمانی عیراقی هەفتانە چوار گەشت رێكدەخات یەكێكیان راستەوخۆ لەبەغداوەو دوان لەنەجەفەوەو یەكێكیش لەهەولێرەوە”.
هێڵی ئاسمانی كوەیتیهیچ گەشتێك بۆ عیراق رێك ناخات و تەنها كۆمپانیا فڕۆكەوانی جەزیرە نەبێت كە چەند ساڵێكە گەشتی تایبەت بۆ نەجەف ئەنجام دەدات.
لەتشرینی دووەمی 2012دا عیراق و كوەیت رێكەوتن لەسەر پێدانی بڕی 500 ملیۆن دۆلار بەكوەیت لەپێناو كۆتاییهێنان بەو ناكۆكییەی 22 ساڵی خایاند لەئاكامی داگیركردنی كوەیت لەلایەن رژێمەكەی سەدام حسێنەوە.