شاره‌زایان وه‌ك پێشتر به‌ڵێنیان دا، دوای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی زیره‌ك و خۆكار، كه بێ شوفێر له شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێته‌وه و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكات، دواتر بارهه‌ڵگری له‌وشێوه‌یه‌ش دێته به‌رهه‌م، كۆمپانیایه‌كی سویدیش به‌م دواییه یه‌كه‌م بارهه‌ڵگری زیره‌كی به‌رهه‌م هێنا، كه بێ شوفێر و به زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌توانێ داواكانتان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و بارهه‌ڵگره ناوی T – Podه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای Einrideی سویدی به‌رهه‌م هێنراوه و به وزه‌ی كاره‌با كار ده‌كات، درێژیی 23 پێیه و كێشی 20 تۆن ده‌بێ، ده‌توانێ بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هیچ ڕۆڵێكی هه‌بێ له ڕۆیشتن و گواستنه‌وه‌ی، ئه‌و خۆكارانه ته‌واوی كاره‌كان ئه‌نجام بدات.
به بوونی 200 كیلۆوات وزه‌ی كاره‌با له پاتری شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانێ ماوه‌ی 200 كیلۆمه‌تر بڕوات، ئه‌و كۆمپانیا سویدیه ده‌یه‌وێ له نێوان شارۆی گۆتنبێرگ و هلسنگبۆرگ كه‌لوپه‌ل به‌و بارهه‌ڵگرانه بگوازێته‌وه كه مه‌ودای نێوانیان 200 كیلۆمه‌تر ده‌بێ، ڕۆژانه 200 بارهه‌ڵگر له ڕێگه‌ی نێوان ئه‌و دوو ناوچه‌یه هاموشۆ ده‌كه‌ن.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره بارهه‌ڵگره مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كار و ژیانی شوفێرانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا دروست كردووه، به‌گشتی 4.4 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا شوفێری بارهه‌ڵگرن، به بره‌ودان له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه تا كۆتایی ساڵی 2030 نزیكه‌ی 70%ی شوفێران كاره‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.