بۆناساندنی کلتوری سلێمانی و پیشاندانی کاری دەستی خانمان و ھۆتێل و میوانخانەکان و کاری ڕێستۆرانت پێشانگایەک بۆ بوارەکانی کاری دەستی و خواردنە کوردەواریەکان کرایەوە.
مستەفا حەمە ڕەحیم سەرپەرشتیاری پێشانگاکە و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند” ئەم فستیڤاڵە بۆ ناساندنی و نمایشکردنی کارەکانی شاری سلێمانی لێرەوە دەمانەوێت ئەوە بەگەشتیاران بڵێین کەشاری سلێمانی لەھەموو بوارەکاندا لەپێشەنگدایە و کاردەکەین بۆ ھاتنی زۆرترین گەشتیاران”
لەپێشانگاکەدا کاری دەستی خانمان نمایشکرا کەچەندین جوانکاری و پێداوستی خانمان نمایشکربوو کە سەرجەمیان کاری دەستی ژنانبون.
ئامینە عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕێکخراوی بەرەوھیواکانی کچان و ژنان لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند” ئێمە بەردەوام کاری دەستی نوێی کچان و ژنان لەشاری سلێمانی بەرھەم دەھێنین و لەپێشانگاکاندا نمایشیان دەکەین دەیخەینە بەردەم کڕیاران وەداواش لە خەڵکی کوردستان دەکەین کاری دەستی خانمان و کچانی کوردستان بکڕن تا ھانیانبدەن زیاتر کاری دەستی بکەن و نمایشی کارەکانی خۆیانبکەن بەمەش دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنن بۆ ھەلی کاری ناوخۆی و فرۆشتنی کارە دەستیەکان لەناوخۆدا”.
كردنەوەی ئەم پێشانگایە لەناوپارکی ئازادی شاری سلێمانی بۆماوەی یەک ڕۆژ دەبێت تا تەواوی گەشتیاران لەکلتوری شاری سلێمانی و کارەدەستیەکان ئاشنابن.